سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند فەرماندەیەکی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی لە لوبنان کوشتووە.
هێزی بەرگری ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکسیدا ڕایگەیاند وائل مەحمود عەبدولحەلیم فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە هێرشێکدا لە ناوچەی بەعلبەک لە دۆڵێ بیقاع کورژاوە.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت عەبدولحەلیم سەرکردایەتی تێکەڵکردنی تیرۆریستانی جیهادی ئیسلامی کردووە بۆ ئەوەی "شانبەشانی تیرۆرستانی حزبوڵڵا لە لوبنان بجەنگن."
هەروەها دەشڵێت لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا کاری کردووە بۆ "پێشخستنی هێرشە تیرۆریستییەکانی دژی سەربازانی ئیسرائیلی."
سوپای ئیسرائیلی، ئێوارەی ڕۆژی شەممەش، ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەینی و شەممەدا نزیکەی 100 پێگەی سەر بە تاقمی تیرۆریستی حزبوڵڵای لوبنانی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.