Accessibility links

سیناتۆر گراهام: ئەمەریکا دەبێت ئەوەی دەستی پێکردووە، تەواوی بکات

Lindsey Graham
Lindsey Graham

ڵینزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان دەڵێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای لاوازبوونی لەڕووی سەربازی و ئابوورییەوە، بەڵام " چاونەترستر و شەڕانگێزتر" بووە و ئەمەریکاش دەبێت "کارەکە تەواو بکات".

ڵینزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پۆستێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی "بە تەواوی دڵنیام کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ بە تەواوی لە دۆخی ئێران تێدەگات و قبوڵی دەستدرێژییە سەرپێچیکارەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز و لە سەرانسەری ناوچەکەدا ناکات."

ئەو سیناتۆرە باڵایە لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "بە شێوەیەکی زۆر بۆ من ڕوونە کە ئێران لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە زۆر لاوازتر بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا، چاونەترستر و شەڕانگێزتر بوون."

گراهام بە ئاماژەدان بەوەی کە "وەڵامێکی کورت بەڵام یەکلاکەرەوە" دەتوانێت ئێستا "ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی دروست دەستپێبکاتەوە"، جەختیشی لەوە کردەوە "کاتێک باس لە ئێران دەکرێت، زۆر گرنگە ئێمە لە پێگەی هێز و باڵادەستییەوە دانوستان بکەین."

ڵینزی گراهام بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمەریکا دەبێ ئەوەی دەستی پێکردووە تەواوی بکات، وتی "ترسم هەیە درێژەدان بە دانوستانەکان بەبێ وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە، ململانێکان درێژ بکاتەوە و هاوپەیمانەکانمان دوودڵ بکات و ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران چاونەترستر بکات."

This item is part of
XS
SM
MD
LG