لە توێژینەوەکانی ناسا لەسەر ئەستێرە گەڕۆکەکان، سەرەتای ئەم مانگە ئەستێرەیەکی گەڕۆکی نوێیان دۆزییەوە بە ناوی 2026 JH2 کە ڕۆژی دووشەممە دەگاتە نزیکترین مەودای خۆی لە زەوییەوە.
زانایان پێشبینی دەکەن کە تیرەی ئەستێرەکە 15-35 مەتر بێت.
ئەستێرە گەڕۆکەکە تەنیا 56.000 میل لە زەوییەوە دوور دەبێت کە ئەمەش تەنیا چارەکێکی دووریی ئاساییی نێوان مانگ و زەوییە و تەنانەت دەتوانرێت لە ڕێگەی ئامێری ئەستێرەناسییەوە ببینرێت.
ناسا خاوەنی ئەزموونێکی بێهاوتایە و لە کۆتا نیشتنەوەی ئارتمیس دوو توانیان تەنانەت چرکەکانی نیشتنەوەی بزانن، پشت ڕاستی دەکەنەوە کە JH2 هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ بۆ سەر زەوی دروست ناکات.
ئەستێرەی گەڕۆکی داهاتوو 99942 Apophis کە زۆر نزیکی زەوی دەبێتەوە و بە ''خوای بێسەروبەری''یش ناو دەبرێت، پێشبینی دەکرێت کە لە 13ی مانگی چواری 2029 تەنیا لە دووری 20.000 میل لە زەوییەوە دەرباز دەبێت.