Accessibility links

سەرۆک ترامپ بۆ کاربەدەستانی ئێران: کات لەسەرتان ناوەستێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی کرد کە ئەگەر سەرکردەکانی ئێران بە خێرایی کار نەکەن، لێکەوتەکانی بۆ ئێران خراپ دەبێت.

ترامپ لە تۆڕی تروث سۆشیەڵی خۆی ڕایگەیاند "کات لەسەر ئێران ناوەستێت، وا باشترە بەخێرایی بجوڵێن، ئەگەر نا هیچ شتێکیان بۆ ناهێڵینەوە. کات زۆر بنچینەیی و گرنگە!"

ئەم پەیامەی سەرۆک ترامپ لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆدا ئەنجام دا. بە پێی ڕاگەیاندنێکی نەتەنیاهۆ پێش گفتوگۆکە، باسی لەوە کردبوو کە لەو گفتوگۆیەدا باس لە ئێران و هەروەها سەردانەکەی چینی سەرۆک ترامپ دەکرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG