Accessibility links

سێنتکۆم: 81 کەشتی بازرگانی لە گەمارۆی دەریایی دژی کۆماری ئیسلامیدا ڕێگەیان پێگۆڕاوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، CENTCOM، وێنەی دەریاوانێکی ئەمەریکی لە کەشتی هێرشبەری دوورخراوەی USS Tripoli لە دەریای عەرەبیدا بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی سێنتکۆم، هێزەکانی ئەمەریکا تا 17ی مانگی پێنج، ڕێگەیان بە 81 کەشتی بازرگانی گۆڕیوە و چوار کەشتییان لەکارخستووە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

چوار هەفتە لەمەوبەر سێنتکۆم دەستیکرد بە سەپاندنی گەمارۆکان کرد دژ بەو کەشتیانەی کە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە هاتوچۆ دەکەن.

سەرەڕای ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئێران مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی قبوڵ دەکات، گەمارۆی دەریایی بەردەوام دەبێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG