Accessibility links

ڕوبیۆ: سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە تایوان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە

U.S. Secretary of State Marco Rubio speaks to the press at the US Embassy in Rome
U.S. Secretary of State Marco Rubio speaks to the press at the US Embassy in Rome

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی وت "سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە پرسی تایوان تا ئەمڕۆ نەگۆڕاوە."

ڕۆبیۆ بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی شی جینپینگ سەرۆکی چین سەبارەت بە کێشەی تایوان، وتی "هەمیشە ئەم بابەتە دەوروژێنن... لە ڕوانگەی ئێمەوە هەر گۆڕانکارییەکی زۆرەملێ بۆ دۆخی ئێستا خراپ دەبێت بۆ هەردوو وڵات."

ڕوبیۆ ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبازی واشنتن بۆ پرسی تایوان لە ژێر بەڕێوبەرایەتییە جیاوازەکانی ئەمەریکادا وەک خۆی دەمێنێتەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا سەبارەت بە پرسی وزە بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ڕاگەیاند تەنگەی هورمز دەکرێتەوە و نرخی نەوت و گاز دادەبەزێت، بەڵام هۆشداریدا لەوەی ئێرانێکی ئەتۆمی باجێکی قورسی دەبێت بۆ هەموو جیهان.

ڕوبیۆ وتی "هەنگاوی زۆر باشمان ناوە بۆ ئەوەی نرخی گاز کەمتر بێت لەوەی لە هەندێک ناوچەی دیکەی جیهان دەیبینین، ئەو نرخانەش بەردەوام دەبن لە دابەزین."

ئاماژەی بەوەشکرد تەنگەکە دەکرێتەوە و دەبینین ئەو نرخانەش دادەبەزن.

ڕوبیۆ هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی دەتوانێت ڕێگە بە تاران بدات فشار بخاتە جیهان بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێگا گرنگەکانی کەشتیوانی و گواستنەوەی نەوت لەوان لە تەنگەی هورمز، پرسێک کە بە وتەی ناوبراو دەتوانێت قەیرانێک بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی دروست بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG