Accessibility links

ترامپ: یان ئێران کارێکی دروست دەکات یان ئێمە کارەکە تەواو دەکەین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێش سەفەری بۆ پەکین ڕایگەیاند سەرۆکی چین لە جەنگی ئێراندا تاڕادەیەک باش هەنگاوی هەڵگرتووە، بەڵام واشنتن پێویستی بە هاوکاری ئەو نییە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی وت "بڕیارە گفتوگۆیەکی درێژخایەن لەگەڵ شی جینپینگ سەبارەت بە ئێران ئەنجام بدەین."

وتیشی "پێموانییە پێویستمان بە هیچ هاوکارییەک سەبارەت بە ئێران هەبێت. ئێمە بە هەر شێوەیەک بێت سەردەکەوین، یان بە شێوەی ئاشتیانە یان بە شێوازێکی تر سەردەکەوین."

سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەنگە لەم شەڕی دواییەدا هێزی سەربازیی ئێران لەناوچووبێت، هوشداری دا و وتی "یان ئێران کارێکی دروست دەکات یان ئێمە کارەکە تەواو دەکەین."

ترامپ وردەکاری زیاتری لەبارەی هۆشدارییەکە نەخستەڕوو، بەڵام ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمەریکا دوایین پێشنیاری ئێرانی بۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەتکردەوە و بە "تەواوی قبوڵنەکراو" و "بە شێوەیەکی سەیر لاواز" ناوی برد.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە پایتەختی چین. ئەو گەشتە کە لە سەرەتادا بڕیار بوو مانگی سێ ئەنجام بدرێت، بەهۆی ململانێی سەربازی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران چەند هەفتەیەک دواکەوت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG