Accessibility links

کوەیت دەڵێت سوپای پاسداران هێرشی کردووەتە سەر دورگەیەکی ئەو وڵاتە

شانشینی کویت سوپای پاسداران تۆمەتبار دەکات بە هێرشکردنە سەر دورگەیەکی بچووکی ئەو وڵاتە عەرەبییە کە کاری دروستکردنی بەندەرێکی تێدا ئەنجام دەدرێت.

حکومەتی کوەیت ڕایگەیاند ڕۆژی یەکی ئەم مانگە گرووپێکی شەش کەسی لە سوپای پاسداران هەوڵیان داوە دزە بکەنە ناو دورگەی بوبیان، بەڵام هەوڵەکە پووچەڵ کراوەتەوە.

کوەیت دەڵێت هێزەکانی ڕووبەڕووی گرووپەکە بوونەتەوە و چوار ئەندامیان لێ دەستگیر کردووە، بەڵام دووانی تر توانیویانە دەرباز ببن.

دەشڵێت لە پێکدادانەکەدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش بریندار بووە.

دورگەی بوبیان دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای کەنداوی فارس، لە نزیک عێراق. لە ئێستادا پرۆژەیەکی بونیادنانی بەندەر لە دورگەکەدا بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن حکومەتی چینەوە پارەی بۆ دابین کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت هێرشە "نایاسایی و دوژمنکارانەکەی" بە توندی ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی وەڵامدانەوەی خۆپارێزی هەیە.

ڕژێمی ئێران هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ هەڵوێستێکی لەم بارەوە دەرنەبڕیوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG