Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی هیندستان داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهۆی شەڕی ئێرانەوە خەرجییەکان کەم بکەنەوە

سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی بەهۆی کاریگەرییە ئابوورییەکانی شەڕی ئێرانەوە داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بەکار‌‌هێنانی سوتەمەنی و گەشتی دەرەکی و کڕینی زێر سنوردار بکەن.

مۆدی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری حەیدەرئاباد ئاماژەی دا بە بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی وزە و داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد هاتوچۆی گشتی لە بری ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکاربهێنن یان لە ماڵەوە کار بکەن.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها داوای لە هاوڵاتیان کرد کڕینی زێڕ و گەشت بۆ دەرەوە سنوردار بکەن و خەرجییە ناپێویستەکان کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا چارەنووسی دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناجێگیری ماوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارەکەی ئەمەریکا بە ڕێککەوتن "بە تەواوی قبوڵنەکراوە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG