Accessibility links

نەتانیاهۆ: ''لە جەنگی ئێران زۆر ئامانجمان بەدەست هێناوە، بەڵام جەنگەکە هێشتا تەواو نەبووە''

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە پڕۆگرامی (60 minutes)، کە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەشێکی لێ بڵاو کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕاستە دەستکەوتی زۆرمان لە جەنگی ئێراندا بەدەست هێناوە بەڵام هێشتا جەنگەکە تەواو نەبووە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی لەو بابەتانەی کە پێویستە هەڵوەستەیان لەسەر بکرێت، بریتین لەو یۆرانیۆمەی کە بە ڕێژەیەکی بەرز پیتێندراوە، شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم، موشەکە بالیستییەکان و ئەو میلیشیایانەی کە ئێران دروستی کردوون و بە ناوچەکەدا بڵاوی کردوونەتەوە. لەبەر هەموو ئەمانە هێشتا کاری دیکەمان ماوە.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا چۆن چارەسەر دەدۆزنەوە بۆ ئەو یۆرانیۆمەی بە ئاستێکی بەرز پیتێندراوە، گوتی ''دەچینە ئەوێ و دەیبەینە دەرەوە."


هەروەها گوتیشی باشترین شت کە سەرۆک ترامپ هەوڵی بۆ دەدات، هێنانە دەرەوەی یۆرانیۆمەکەیە لە ڕێگەی ڕێککەوتنەوە.

سەرباری ئەوەی ڕەتی کردەوە کە باس لە پلانەکانی جەنگ و خشتەی کاتەکان بکات، بەڵام ئاماژەی بەوە دا کە ئەوە کارێکی ئێجگار گرنگ و لەپێشینەیە.

شایەنی باسە ڕۆژی یەکشەممە ئێران وەڵامی داخوازییەکانی ئەمەریکای دایەوە بەڵام هەر بە زوویی سەرۆک دۆناڵد ترامپ داواکەی بە قبووڵنەکراو ناودێر کرد و ڕەتی کردەوە کە چیتر ئێرانییەکان بتوانن یاری بە ئەمەریکا بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG