Accessibility links

وەزیری وزەی ئەمەریکا: گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێران زیاد دەکەین بۆ ئەوەی ناچاریان بکەین دانوستان بکەن

کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، گوشارە ئابوورییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕژێمی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە و واشنتنیش ئامرازی جۆراوجۆری دارایی و ئابووری بەکاردەهێنێت بۆ ناچارکردنی کۆماری ئیسلامی تا بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن.

ڕایت لە وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند " نەک هەر حکومەتەکەیان لە وڵاتەکەدا داهاتی سەرەکی هەناردەکردنی لەدەست دەدات بەهۆی گەمارۆکانمانەوە، بەڵکو، ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئابوری کە تەنها چەند هەفتەیەکە دەستمان پێکردووە سەروەت و سامانی سەرکردە گەندەڵەکانی سوپای پاسدارانیش لە دەرەوەی وڵات دەکاتە ئامانج."

ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئابووری هەڵمەتێکی زۆرترین فشاری بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپە، بە سەرۆکایەتی سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ پەکخستنی هێڵەکانی دارایی ئێران. بەهۆی ئەم پرۆژەیە دەستبەسەر ملیاران دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێراندا گیراوە و بووەتە هۆی تێکدانی تۆڕەکانی بانکی سێبەری ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG