Accessibility links

کۆشکی سپی پیرۆزبایی ڕۆژی دایک لە دایکانی ئەمەریکایی دەکات

کۆشکی سپی لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پیرۆزبایی ڕۆژی دایک لە ملیۆنان دایک لە سەرانسەری ئەمەریکا دەکات و ڕۆڵی دایکان لە داڕشتنی نەتەوەی ئەمەریکا بە بەرز دەنرخێنێت.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە خۆشەویستی و قوربانیدان و هێزی دایکان ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە کۆمەڵگەی ئەمەریکادا گێڕاوە و هەروەها کۆشکی سپی لەم ڕۆژەدا سوپاسی تایبەتی میلانیا ترامپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا و ئوشا ڤانس، خانمی دووهەمی وڵاتەکە دەکات.
پەیامی کۆشکی سپی بە دەستەواژەی "ڕۆژی دایک پیرۆز بێت لە کۆشکی سپییەوە" کۆتایی هاتووە.

ڕۆژی دایک لە ئەمەریکا بۆنەیەکی گرنگی خێزانی و کۆمەڵایەتییە کە ساڵانە لە دووەم یەکشەممەی مانگی پێنج بەڕێوەدەچێت. لەم ڕۆژەدا خێزانەکان بە پێدانی گوڵ و کارتی پیرۆزبایی و دیاری ڕێز لە دایکان و ڕۆڵی ئەوان لە ژیانی خێزاندا دەگرن. هەروەها زۆرێک لە ئەمەریکاییەکان ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێک دەزانن بۆ کۆبوونەوەی خێزانی و سوپاسگوزاری دەربڕین بۆ قوربانیدان و پشتیوانی دایکانیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG