Accessibility links

ئیسپانیا ڕازی بوو ئەو کەشتیەی ڤایرۆسی هانتای تێدا بڵاوبووەتەوە لە بەندەری وڵاتەکەی لەنگەر بگرێت

ئیسپانیا ڕازی بوو ئەو کەشتیە گەشتیارییەی ڤایرۆسی هانتای تێدا بڵاوبووەتەوە لە بەندەری وڵاتەکەی لەنگەر بگرێت.

ئەم کەشتیە کە 149 گەشتیاری لە 23 وڵاتەوە لە خۆگرتووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتاوە ڕێگری لێکرا، کە هەتا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و چوار کەسی تریش تووش بوون و سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش ڕاگەیەنراوە.

بە گوێرەی کاربەدەستانی ئیسپانیا، بڕیارە کەشتیەکە ڕۆژی یەکشەممە 10 مانگ لە تێنریفەی لە دوورگەی کەناری لەنگەر بگرێت .

کاربەدەستانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە لەسەر داوای دانیشتوانی دوورگەکە کەشتیەکە ڕاستەوخۆ لە بەندەرەکە لەنگەر ناگرێت، بەڵکو لە بەندەرێکی نزیک ئەو ناوچەیە لەنگەر دەگرێت پاشان بە بەلەمی بچووک سەرنشینەکان دەگوێزرێنەوە، وە دەڵێن لەو باوەڕەدان کە لەنگەرگرتنی کەشتیەکە نابێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی بۆ دانیشتوانی دوورگەکە.

لە لایەکی ترەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لەناو خەڵکی کەمە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG