Accessibility links

خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئیسرائیل و لوبنان هەفتەی داهاتوو لە واشنتن بەڕێوەدەچێت

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان سێیەمین خولی دانوستانەکانیان لە واشنتن لە ڕۆژانی 14 و 15ی مانگی پێنج ئەنجام دەدەن.

دانوستانەکان لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا فشاری خستووەتە سەر هەردوو وڵات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی بەردەوام، تەنانەت لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی حزبوڵا لە لوبنان.

ئەم ڕاگەیاندنە ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی یەکەمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت لەدوای ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات دێت. ئاگربەستێک کە بە نێوەندگیری بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ترامپ دوای گفتوگۆیەکی دەگمەنی ڕاستەوخۆی نێوان باڵیۆزەکانی ئیسرائیل و لوبنان بوو ڕاگەیەندرا.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکاییە وردەکارییەکانی لەبارەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکەوە نەخستوەتەڕوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG