Accessibility links

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەردەوامە

دوابەدوای هەواڵەکان سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنی ئێران و ئەمەریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کردنەوەی تەنگەی هورمز، لە بازاڕە جیهانییەکان ڕۆژی پێنجشەممە بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک نرخی نەوتی خاو دابەزینی بە خۆیەوە بینی و پێوەری پشکەکانیش لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان بەرزبوونەوە.

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەدا پێنجی دیکە دابەزی و هەروەها ڕۆژی چوارشەممەش نرخی نەوت نزیکەی لەسەدا 10 دابەزیبوو.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 98 دۆلار دابەزیوە، لە کاتێکدا سەرەتای ئەم هەفتەیە زیاتر لە 115 دۆلار بووە.

هەروەها نرخی پشکەکان لە بازاڕە جیاجیاکانی ئاسیا و ئەوروپا بەرزبوونەوە و پێوەرە سەرەکییەکانی پشکەکانی بۆرسەی نیویۆرکیش، بەرزبوونەوەیان بە خۆیانەوە بینی.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند، دوای "گفتوگۆی زۆر باش" لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە "ئەگەری زۆرە".

پێشتر دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وەک ئەکسیۆس و ڕۆیتەرز ڕاپۆرتیان دابوو کە واشنتن و تاران لە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ نزیکبوونەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG