Accessibility links

سوپای ئیسرائیل دەڵێت چەند تونێل و پێگەییەکی حزبوڵایان لە باشووری لوبنان لەناوبردووە

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە هێرشێکی ئاسمانی گوماناویان بۆ سەر بنکەیەکی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان ڕاگرتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی هێرشەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی جیادا، هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، “لە چەند هێرشێکی جیادا ئەمڕۆ یەکشەممە، چەندین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی حزبوڵڵای لوبنان ئەنجامدراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە نزیک ناوچەیەک کەوتوونە خوارەوە کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل تێیدا چالاکی دەکەن لە باشووری لوبنان، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێنەکەوتووەتەوە".

هەروەها ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە باشووری لوبنانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە کە "هێزەکانی لیوای 401 تونێلێکی ژێرزەمینیان لەناوبرد کە درێژییەکەی نزیکەی 80 مەتر بوو."

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند “دوو تیرۆریستی چەکداری حزبوڵڵای لە باڵەخانەیەک لە هێڵی بەرگری لە باشوور کوشتووە، کە هەڕەشە بوون بۆ سەربازانی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بەسەر چەند بنکەیەکی چەکدارانی حزبوڵادا گرتووە و دەستیان بەسەر چەندین چەک و کەرەستەی دیکەی سەربازیدا گرتووە، لەوانە مووشەکی دژە تانک و تفەنگی کڵاشینکۆف و جۆرەکانی دیکەی تەقەمەنی."

This item is part of
XS
SM
MD
LG