Accessibility links

ئامەدسپۆر سەرکەوت بۆ خولی سوپەرلیگی تورکیا

ئامەدسپۆر کە تیپێکی تۆپی پێی شاری ئامەدە، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لەگەڵ 'ئیگدیر ئێف کەی' بەرامبەرەکەی یەکسان بوو، بە فەرمی سەرکەوت بۆ خولی سوپەرلینکی تورکیا.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی هەڵبژاردەی کوردیدا سەرکەوتن بۆ خولی نایابی تورکیا بەدەستبهێنن.

لەدوای قۆناغی کۆتایی خولی تورکیا، ئامەدسپۆر بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا و بەمەش پلەیەکی لە خولی نایابی تورکیا مسۆگەر کرد.

یارییەکە ڕۆژی شەممە لە شاری ئیگدیر بەڕێوەچوو، بەڵام یارییەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە سەرجەم شارەکانی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا بینەرێکی زۆری هەبوو و چاوەڕێی سەرکەوتنی تیپەکەیان دەکرد.

ئامەدسپۆر وەرزی داهاتوو یاری تۆپی پێ لەگەڵ تیپە بەناوبانگەکانی تورکیا ئەنجام دەدات. ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ لایەنگرانیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG