Accessibility links

سەرۆک ترامپ پیرۆزبایی لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بە بۆنەی دەستنیشانکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت ئەمە دەستپێکی "قۆناغێکی مەزنی نوێیە" لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراقدا.

سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی بۆ عەلی زەیدی بە هۆی کاندیدکردنی بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق! هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەکاتێکدا کاردەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی دوور لە تیرۆر کە بتوانێت داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ عێراق دابین بکات."


ترامپ دەشڵێت، "ئێمە بەپەرۆشین بۆ پەیوەندییەکی بەهێز و زیندوو و زۆر بەرهەمداری نوێ لە نێوان عێراق و ئەمریکادا."

دەشڵێت، "ئەمە سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێی گەورەیە لە نێوان گەلەکانماندا - خۆشگوزەرانی، سەقامگیری و سەرکەوتن وەک ئەوەی هەرگیز پێشتر نەبینراوە. دیسان پیرۆزە، عەلی."

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق عەلی زەیدی، ڕاگەیاندنێکی لەسەر ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت لە گفتوگۆکەدا ترامپ وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، داوای لە زەیدی کردووە دوای تەواوبوونی کارەکانی پێکهێنانی حکومەت، سەردانی ئەمەریکا بکات.

هاوپەیمانی شیعەکان کە بە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ناسراوە، ڕۆژی دووشەممە عەلی زەیدی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساند و دواتر باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پیرۆزبایی لەو کاندیدە کرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG