Accessibility links

کەسێک کە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر جووەکان لە لەندەن دەستگیر دەکرێت

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکخراوی شۆمم کە رێکخراوێکی پاراستنی جووەکانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند ، لە باکووری لەندەن کەسێکیان ڕادەستی پۆلیس کردووە، کە لە گەڕەکی گۆڵدەرز گرین بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییە جووەکان.

لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا دوو هاووڵاتی جوو بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر . هەتا ئێستا ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیێر ستارمەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە هێرشکردنە سەر جووەکان هێرشە بۆ سەر بەریتانیا.

ستارمەر سوپاسی ڕێکخراوی شۆمم، هاتزۆلا و پۆلیسی کردووە بۆ ئەوەی دەستبەجێ هەنگاویان ناوە.

هەروەها دەشڵێت " بەرپرسیاران دەخرێنە بەردەم دادگا."

جێی ئاماژەیە لە مانگی ڕابردووەوە پۆلیسی لەندەن زیاتر لە 24کەسیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی هێرشیانداوە بۆسەر شوێنی جووەکان لەوانە سووتاندنی ئوتومبێلی فریاکەوتن و هەوڵدان بۆ سوتاندنی کەنیشتی جووەکان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG