Accessibility links

ترامپ: باشترە ئێران بەزووترین کات بڕیاری ژیرانە بدات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکی نوێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەیێکی خۆی، نوسیویەتی باشترە ئێران بە زووترین کات "ژیر ببێت."

لە پۆستێک کە رۆژی چوارشەممە 29ی چوار لە هەژماری تروث سۆشیالی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ترامپ دەڵێت ئێرانییەکان نازانن چۆن خۆیان ڕێکبخەن. ترامپ لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو چەندین جار رایانگەیاندووە کە ئێرانییەکان هێشتا لەناوخۆیاندا نازانن کە کێ بەرپرسە.

سەرۆک ترامپ هەروەها لەو پۆستە دا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان (ئێرانییەکان) تەنانەت ناتوانن رێککەوتنێکی نا ناوەکی واژۆ بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG