Accessibility links

عەلی زەیدی کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دیاری دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق

دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە عەلی زەیدی کرد حکومەت پێکبهێنێت، بڕیارە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی.

هاوپەیمانی شیعەکان کە بە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ناسراوە، ئەمڕۆ دووشەممە عەلی زەیدی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساند.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە زەیدی کرد وەک کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.

بەپێی دەستووری عێراق، ئێستا زەیدی 30 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی و پێشکەش کردنی نێوی وەزیرەکانی بە پەرلەمان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی متمانە.

زەیدی کە تەمەنی لە چلەکاندایە، یەکێکە لە کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی عێراق و خاوەن چەندی پڕۆژەی ئابوورییە لە بوارە جیاجیاکاندا، لەوانە بانکی و هەروەها پرۆگرامی سەبەتەی خۆراکی حکومەتی عێراق، کە پرۆگرامێکە حزمەتگوزرای بە ملیۆنان هاووڵاتی عێراق پێشکەش دەکات.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە هاوپەیمانییەیەکی نزیک لە ئێرانە، دواجار لە ژێر گوشارەکانی ئەمەریکا قبوڵی کرد لە کاندیدبوونی نوری مالیکی دەست هەڵگرێت و عەلی زەیدی لە شوێنی ئەو کاندید بکات.

عێراق لە ساڵی 2003ەوە بە سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵات بەڕێوەدەبرێت؛ بەشێوەیەک کە سەرۆکایەتی عێراق بەدەست کوردەوەیە و سەرۆکوەزیران بەدەست شیعەکانەوەیە و سەرۆکی پەرلەمانیش بەدەست سوننەکانەوە دەبێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG