Accessibility links

ئیسرائیل هێرش دەکاتەوە سەر پێگەکانی حزبوڵا لە دۆڵی بیقاع

هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئەنجام داوە بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵا لە دۆڵی بیقاع و چەند ناوچەیەکی تری باشوری لوبنان.

ئەمە یەکەم هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئەو دۆڵە لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەی ڕابردوودا.

سوپای ئیسرائیل و حزبوڵا یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن لە کاتێکدا گرژییەکانی سەر سنور بەردەوامن.

دوێنێ یەکشەممە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی حزبوڵادا لە باشوری لوبنان سەربازێکی ئیسرائیل گیانی لەدەست دا و شەشی تریش بریندار بوون.

دوای هێرشەکە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد "بە تووندی" هێرش بکەنە سەر ئامانجەکانی حزبوڵا لە لوبنان.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائل لە باشووری لوبنان 14 کەس کوژراون.

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕۆژی 17ی مانگی چوار کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پێنجشەممەی ڕابردوو سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند بۆ ماوی سێ هەفتە درێژ کراوەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG