سەرۆکی ئەمەریکا چەند خولەکێک لەمەوبەر پشتڕاستی کردەوە کە تەقە لە ئێوارەخوانی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی ڕوویداوە.
سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیویەتی" پۆلیس و ئاسایش داوایان کردووە شوێنەکە بەجێبهێڵین و بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵ ئێمەش دەستبەجێ ئەمە دەیکەین."
ترامپ هەروەها نووسیویەتی "دوای 30 خولەکی دیکە لە ژووری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێشکەش دەکەم."
دەشڵێت "خانمی یەکەم، لەگەڵ جێگری سەرۆک، و هەموو ئەندامانی کابینە لە دۆخێکی تەواودان."
سەرۆکی ئەمەریکا پیش ئەم پۆستە ڕایگەیاندبوو کە "شەوێکی تایبەتە لە واشنتن دی سی. دەزگای نهێنی و جێبەجێکردنی یاسا کارێکی زۆر سەرسوڕهێنریان کرد. ئەوان بە خێرایی و ئازایانە مامەڵەیان کرد. تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە".
وتیشی "پێشنیارم کردووە ڕێگە بدەین مەراسیمەکە بەردەوام بێت، بەڵام بڕیارەکە بە تەواوی پەیوەستە بە بڕیاری پۆلیس و ئاسایشەوە."
سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و خانمی یەکەمی میڵانیا ترامپ چەند خولەکێک پێش چالاکییەکە، گەیشتبوونە مەراسیمەکە. هەروەها جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس بەشداری کردبوو.