تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا، پێشوازی لە ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەمجەد یوسف کە بە "خوێنڕێژی" کوشتنکارییەکەی تەزامون ناسراوە.
باراک ڕۆژی هەینی لە پێگەی ئێکس ڕایگەیاند ئەم دەستگیرکردنە " هەنگاوێکی بەهێزە بەرەو ئەوەی کە چیتر تاوانباران لە سزا ڕزگاریان نەبێت، نموونەی ئەو شێوازە نوێیەی دادپەروەرییە کە لە سوریای دوای ئەسەد سەرهەڵدەدات: شێوازێک کە ڕەگ و ڕیشەکەی لەسەر بنەمای سەروەری یاسا، ئاشتەوایی نیشتمانی و جێبەجێکردنی یەکسانی دادپەروەری بێت، بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکانی ڕابردوو."
دەشڵێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا " لەگەڵ گەلی سوریادان بۆ پشتیوانی کردن لە دادپەروەری ڕاسستەقینە و سەروەری یاسایەکی نوێ بۆ یارمەتیدانی چاکبوونەوەی ئەم وڵاتە بریندارە."
دەسەڵاتدارانی سوریا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کاربەدەستێکی پێشووی زانیاری سوریایان دەستگیرکردووە کە چوارساڵ لەمەوبەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە و تیایدا دەرکەوتبوو کە خۆی و هاوڕێکانی تەقە لە خەڵکی دەکەن و دەیان کەس دەکوژن.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەڵیت ئەمجەد یوسف لە پارێزگای حەمما دەستگیرکراوە کە لەوێ خۆی حەشاردابوو.