ژەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ستونە هاوبەشەکانی لەشکری ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمەریکا پیت هێگسێت لە پنتاگۆن ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی هەیە و تا ئێستا 34 کەشتی گەڕێندراونەتەوە.
گوتیشی سێنتکۆم (فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا) بەردەوامە، هەموو ئەو کەشتیانەی کە ئەچن بۆ ئێران یان لە ئێرانەوە دێن پێشیان پێ بگرێت. ئەو ووتی هەموو ئەو کەشتیانە گوێڕایەڵی فرمانەکانی ئێمە بوون تەنیا لە یەک نموونەدا نەبێت کە ئەویش، بە گوێرەی قسەکانی کەین، تێکدراوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو گوتیشی کە ئەو کەشتیە ئێرانیە پاش ئەوەی چەندجارێک هۆشداری پیدراو بە قسەی نەکردین لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کراوەتە ئامانج کە بە ووردی بەشی مەکینەی کەشتیەکە لێ دراوە پاشان هێزەکان، لەسەر بڕیاری سێنتکۆم، دەستیان بەسەر ئەو کەشتیەدا گرت و ئێستا کارکەرەکانی خزمەتگوزاری کەشتیەکە هەموو بەسەلامەتی لە دەستی ئێمەدان.