سکات بەسنێت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی وادەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا عەمبارەکانی نەوت لە دوورگەی خارگ پڕ ببن و دواتریش بیرە نەوتەکان لە ئێران دابخرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد هەروەک سەرۆک ترامپ ڕوونی کردووەتەوە، هێزی دەریایی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا وتی سنووردارکردنی بازرگانی دەریایی کۆماری ئیسلامی، ڕاستەوخۆ داهاتی سەرەکی ڕێژیم دەکاتە ئامانج.
سەبارەت بە ڕۆڵی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، وتی وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی زۆرترین فشار لە ڕێگەی "توڕەیی ئابووری" بۆ ئەوەی "بە شێوەیەکی سیستماتیکی" توانای کۆماری ئیسلامی بۆ بەرهەمهێنان، گواستنەوە و گەڕاندنەوەی سەرچاوە داراییەکان تێکبدات.
بەسنێت هەڕەشەی ئەوەی کرد "هەر کەسێک یان کەشتییەک ئەم ڕێچکەیە پێشێل بکات، چ لە ڕێگەی بازرگانی وچ دارایی- دەچێتە ژێر سزاکانی ئەمەریکا."
ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سڕ کردنی ئەو پارەیەی کە سەرکردایەتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بە ناوی خەڵکی ئێرانەوە دزیویەتی.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای خستوەتە سەر 14 دامەزراوە و کۆمپانیا و چەند کەسێک بە هۆی تێوەگلانیان لە یارمەتیدانی ڕێژیمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەک،
وەزیری خەزێنە: بەم زووانە عەمبارەکانی دوورگەی خارگ لە ئێران پڕ دەبن و بیرە نەوتەکانیان دادەخرێن