Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا: لەهەر ساتێکدا ئامادەین شەڕ لە دژی ئێران دەستپێبکەینەوە

پەیامنێری ئەکسیۆس، ڕۆژی سێشەممە 21ی مانگی چوار لە زاری دان کەین، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا، نووسیویەتی "لە هەر ساتێکدا ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی شەڕی بەرفراوان دژی ئێران."

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، نزیک لە سوپای پاسدارانیش، هۆشدارییەکی هاوشێوەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە بە لەبەرچاوگرتنی نزیکبوونەوەی سەعاتەکانی کۆتایی ماوەی ئاگربەست، ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەر.

تەسنیم هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێران "سوپرایزی نوێی بۆ ئەگەری خولێکی نوێی شەڕ ئامادە کردووە."

پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تروث، ئێرانی بە "پێشێلکردنی" ئاگربەست تۆمەتبار کردبوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG