Accessibility links

دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی چەند جارێک ئاگربەستی پێشێل کردووە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا چەند خولەکێک لەمەوبەر لە پەیامێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیویەتی "ئێران چەندین جار ئاگربەستی پێشێلکردووە."

لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا هیچ ڕوونکردنەوە و وردەکارییەکی نەخستووەتەڕوو.

بڵاوکردنەوەی ئەم کورتە پەیامە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی کە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن دامەزرا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی پێبێت.

دانوستانەکانی تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن جارێکی دیکە بەبێ هیچ ئەنجامێک گەیشتوەتە بنبەست و ئێستاش پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی خولێکی دیکەی دانوستانەکانی هەردوولا بەڕێوە بچێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG