Accessibility links

سەرۆکی چین لە پەیوەندی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە جەخت لەسەر تێپەڕبوونی ئاسایی بە تەنگەی هورمزدا دەکاتەوە

شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕۆژی دووشەممە 20ی مانگی چوار جەختی لەوە کردەوە "هاتووچۆی ئاسایی" لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە "دەبێت بپارێزرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی شینهوای سەر بە حکومەتی چین، شی جین پینگ جەختی لەسەر "چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی کەناڵی سیاسی و دیپلۆماسی"یە کردووەتەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیبووی، هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز سوودی بۆ چین و هەموو جیهان دەبێت.

سەرۆک ترامپ بە ئاماژەدان بە سەفەری داهاتووی بۆ پەکین، ڕایگەیاندبوو چین ڕازی بووە کە چەک بۆ کۆماری ئیسلامی نەنێرێت.

چین یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی وڵاتانی کەنداو و گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە کە بەشێکی زۆری بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG