Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕەنگە "کەمێک دواتر" بچێتە پاکستان

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەگەر وتووێژ لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت و ڕێککەوتنێک بکرێت، ڕەنگە گەشتی پاکستان بکات.

سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، سەبارەت بە ئەگەری گەشتکردنی بۆ ئیسلام ئاباد وتی"ڕەنگە کەمێک دواتر بچم. با بزانین سبەی چی ڕوودەدات."

ترامپ پێشتر لە تروث بڵاوی کردبووەوە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئێوارەی دووشەممە بە کاتی ئەمەریکا و بەرەبەیانی سێشەممە بە کاتی ئێران لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، کاتێک پرسیار لە دۆناڵد ترامپ کرا کە ئایا ڕەنگە بچێتە پاکستان، ترامپ وتی نایەوێت پێش ئەنجامی دانوستانەکان کەوێت و وتی "پێدەچێت دواتر" بڕوات.

سەرۆکی ئەمەریکا هەر ئەمڕۆ هۆشدار دا ئەگەر ئێران ڕێککەوتن ڕەت بکاتەوە، هێرشەکانی ئەمەریکا دەستپێدەکاتەوە و وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران لەناو دەبات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG