Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگری لە هەڕەشەی ترامپ لە دژی ئێران دەکات

مایک واڵتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز بەرگری لە هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ دەکات بەرامبەر ئێران و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن".

مایک واڵتز، نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ بۆ بە ئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە تەواوی قبوڵکراوە.

واڵتز وتی ئەنجامدانی ئەم هەڕەشەیە دەتوانێت بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەو پەڕی فشاری ئەمەریکا بۆ سەر ئێران. وتیشی کۆماری ئیسلامی ژێرخانی سەربازی لە ناوچە مەدەنییەکان دەشارێتەوە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا هۆشداری دا کە ئەمەریکا "هەموو وێستگەیەکی کارەبا و پردەکانی ئێران" دەکاتە ئامانج لە ئەگەری ڕێنەکەوتن. والتز لە بەرنامەی "ئەم هەفتەیەدا" بە جاناتان کارڵی ڕاگەیاند توانای سەربازیی ئەمەریکا بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران بە ئاسانی بەردەستە و وتی سیستەمی بەرگری ئێران زۆر لاواز بووە.

لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی کە دەڵێن ڕەنگە ئەم هێرشانە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات، ئاماژەی بەوەدا کە ژێرخانێک کە دوو بەکارهێنانی سەربازی و مەدەنی هەیە دەتوانرێت بە ئامانجی ڕەوا هەژمار بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، والتز ئاماژەی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرد و ڕایگەیاند، گفتوگۆی ئاست بەرزی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەیە. بە وتەی ناوبراو شاندێکی ئەمەریکایی بۆ قسەکردن لەگەڵ ئێران دەچێتە ئیسلام ئاباد و ئەم پەیوەندییانە بە بەرزترین ئاستی بەشداریکردن لە ماوەی 47 ساڵی ڕابردوودا ناو دەبات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG