Accessibility links

تورکیا داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا دەکات

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا داوای درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەکات. ناوبراو لە کۆنفرانسی ئەنتالیا ڕایگەیاند هەم کۆماری ئیسلامی و هەم ئەمەریکا ئامادەن دانوستان بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی گرینگ و پێویستە ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان تەرخان بکرێت و وتی "ئەوان لیستێکی درێژیان لە پرسەکان هەیە بۆ تاوتوێ کردنیان و گەشبینم بە توانایان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە."

لە کاتێکدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەگەری تا کۆتایی وادەی ئاگربەست تا ئێستا نادیارە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر تا ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوا دەبێت دەست بە بۆردومانەکە بکەینەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG