Accessibility links

ترامپ: گەمارۆی دەریایی ئێران تا گەیشتن بە ڕێککەوتنی تەواو وەک خۆی دەمێنێتەوە

U.S. President Trump boards Air Force One at Joint Base Andrews
U.S. President Trump boards Air Force One at Joint Base Andrews

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند سەرەڕای کردنەوەی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامی وەک خۆی دەمێنێتەوە.

دوای ئەوەی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کردنەوەی تەنگەی هورمزی ڕاگەیاند، ترامپ سوپاسی ئێرانی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن بە ڕێژەی 100% تەواو دەبێت، لە شوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، لە تروث نووسیویەتی "هورمز بەتەواوەتی کراوەیە و ئامادەیە بۆ چالاکی بازرگانی تەواو و تێپەڕاندنی کەشتییەکان، بەڵام گەمارۆی دەریایی بەتەواوی و بەشێوەیەکی کاریگەر تەنها لەسەر ئێران دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران 100% تەواو دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەم پرۆسەیە زۆر بەخێرایی بەردەوام بێت، چونکە زۆربەی پرسەکان پێشتر دانوستانیان لەسەر کراوە.

دوای ئەوەی خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمەریکا لە پاکستان بە بێ ئەنجام کۆتاییان هات، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێرانی دەرکرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG