Accessibility links

وتەبێژی کۆشکی سپی: هەستێکی باشمان هەیە سەبارەت بە ئاسۆی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

وتەبێژی کۆشکی سپی جەخت دەکاتەوە لەوەی "باشترین بەرژەوەندی" ئێران لەوەدایە داواکارییەکانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ جێبەجێ بکات و دەڵێت ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەون لەگەڵ تاران ئەرێنییە.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "هەستێکی باشمان هەیە سەبارەت بە ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک."

گوتیشی، "بە ڕوونی دیارە کە باشترین بەرژەوەندی ئێران لەوەدایە داواکارییەکانی سەرۆک جێبەجێ بکات."

ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی سەربازی پاکستان ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی ئێرانیان کرد بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی گەڕی دووەمی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێران.

وتەبێژی کۆشکی سپی کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی دەستنیشان نەکرد، بەڵام ڕایگەیاند بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر لە پاکستان دەبێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی کۆشکی سپیدا ئامادە بوو، دووپاتی کردەوە کە گەمارۆی ئەمەریکا بۆ سەر ڕێڕەوی ئاویی ئێران لە ناوچەی تەنگەی هورمز بووەتە هۆی ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە.

وەزیری گەنجینە سکات بێسێنت هەروەها ڕایگەیاند حکومەتی ئەمەریکا نامەی هۆشداری ناردووە بۆ دوو بانکی چینی و هەڕەشەی سەپاندنی سزای لێکردوون لە ئەگەری شکاندنی گەمارۆکانی سەر ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG