Accessibility links

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: وڵاتانی کەنداو زانیاری هەژمارە بانکییەکانی بەرپرسانی ئێران دەدەنە ئەمەریکا

سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا کە ڕۆژی چوارشەممە 15ی مانگی چوار لە «ئینستیتیوتی کاروباری دارایی نێودەوڵەتی» قسەی دەکرد، وتی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە کەنداو کە نزیکەی 40 ڕۆژە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج خەریکی هاوکاریە بۆ روون بوونەوەی چالاکییە بانکییەکانی بەرپرسانی رژێمی ئێران.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا وتی "ئەو وڵاتانە خۆیان زۆر حەزدەکەن زانیاری هەژمارە بانکییەکانی ئەندامانی ڕژێمی ئێران لە وڵاتەکانیاندا پێشکەشی ئێمە بکەن."

بێسێنت هەروەها لەسەر چین وتی "ئێمە پەیوەندی لەگەڵ بانکەکان، لەنێویاندا بانکە چینییەکان، دەگرین بۆ ئەوەی بیریان بخەینەوە کە هەر جۆرە کاڵایەکی ئێرانی و کڕینیان قەدەغەیە و سزا دەخرێتە سەر دۆلارەکان [کە لەم رێگەوە دەستیان کەوتوون]، و ئەگەر کێشەیەک دروست بوو، بۆ سەپاندنی سزای دیکەش هەنگاو دەنێین".

پێشتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هۆشداری بە دامەزراوە داراییەکانی جیهان دابوو کە ئەم وەزارەتە "هەموو ئامراز و دەسەڵاتە بەردەستەکان" بەکاردەهێنێت و ئامادەیە "سزا دووەمیەکان" جێبەجێ بکات. سزای دووەم بەو سزانە دەوترێت دەخرێتە سەر ئەو لایەنانە کە سەودا لەگەل لایەنی سزادراوی سەرەکی دەکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG