Accessibility links

سەرۆکی سوپای پاکستان دەگاتە تاران بۆ "پلاندانان بۆ قۆناغی دووەمی دانوستانەکان" لە نێوان ئێران و ئەمەریکا

میدیاکانی حکومەتی ئێران ڕایدەگەیەنن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، عاسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵای سیاسی-ئاسایشی، گەیشتووەتە تاران.

هاوکات هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو سەرۆکی سوپای پاکستان بەم زووانە دەگاتە تاران بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی شەڕ.

ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی دەڵێت ئەو بەرپرسە باڵای سەربازی پاکستان بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی ئەمەریکا و پلاندانان بۆ خولی دووەمی دانوستانەکان گەشتی تارانی کردووە.

ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی هەروەها بە پشت بەستن بە "سەرچاوە ئاگادارەکان" لە پاکستانەوە ڕایگەیاندووە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لە لایەن ئیسلام ئابادەوە میوانداری بکرێت.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوە کردووە پاکستان هەوڵ دەدات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا میوانداری بکات.

خولی یەکەمی ئەم دانوستانانە ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە لە پایتەختی پاکستان بەڕێوەچوو، بەڵام لایەنەکان دوای نزیکەی 21 کاتژمێر دانوستان نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن.

بەڵام جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس کە لە خولی یەکەمدا سەرکردایەتی شاندی ئەمەریکای کردبوو، لە چاوپێکەوتنێکدا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتری خستەڕوو و ئاماژەی بە "پێشکەوتنی بەرچاو" کرد لە خولی یەکەمی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد.

سەرۆکی سوپای پاکستان لە کاتێکدا گەشتی بۆ تاران کردووە کە ئەمەریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژی دووشەممەوە گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG