Accessibility links

سێنتکۆم: لە گەمارۆی دەریایی ئێراندا ڕووبەڕووی هەموو کەشتییەک بە بێ جیاوازی دەبینەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم وێنەیەکی فڕۆکەیەکی جەنگی F-35Bی بڵاوکرددووەتەوە و نووسیویەتی فڕۆکەکە خۆی بۆ فڕین لەسەر کەشتی جەنگی یوئێس ئێس تریپۆڵی (LHA 7) ئامادە دەکات.

لە ئێستادا کەشتییەکە لە دەریای عەرەبی جێگیر بووە.

کەشتی جەنگی یوئێس ئێس تریپۆڵی و سێ هەزار و 500 دەریاوان و هێزی دەریایی ئەرکی گەمارۆدانی ئەو کەشتیانەی کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لەویەوە دەچنە دەرەوە، ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنتکۆم، ئەم گەمارۆ دەریاییە بە شێوەیەکی بێلایەنانە بەرامبەر کەشتییەکانی هەموو وڵاتان جێبەجێ دەکرێت و هیچ جۆرە جیاوازییەک بۆ هیچ کەشتییەک ناکرێت.

ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە ڕێگریکردنە لە چوونە ناو کەشتیەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران و پچڕاندنی پەیوەندییە دەریاییەکانی تارانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە.

هاوکات پەیامنێرێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە دوو کەشتی نەوتهەڵگری ڕاگرتووە کە خەریک بوون ئێران بەجێبهێڵن و فەرمانی پێداون بگەڕێنەوە دواوە. کەشتیەکان بەندەری چابەهار لە کەنداوی عومانیان بەجێهێشتبوو و لە ڕێگەی ڕادیۆوە پەیوەندییان پێوەکرابوو کە بگەڕێنەوە دواوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG