سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ڕاگەیاند ئەگەری هەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە پاکستان دەستپێبکاتەوە.
سەرۆک ترامپ وتی "باشترە هەر لەوێ بمێننەوە،چونکە دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شتێک ڕووبدات و ئێمە زۆرمان پێ خۆشە بچینە ئەوێ."
ئاماژەی بەوەشکرد عاسم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان لە دانوستانەکاندا "کارێکی نایاب" دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا وتی "ئەو زۆر نایاب بووە، هەر بۆیە ئەگەری زۆرە جارێکی دیکە بچینە ئەوێ."
پێشتریش هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە دانوستانەکان کە خولی یەکەمیان چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات، ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە.