Accessibility links

سەرۆک ترامپ: کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی ناردووە بۆ دانوستان

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسانی شیاو لە حکومەتی ئێران پەیوەندییان کردووە و ئامادەن ڕێککەوتنێک بکەن.

سەرۆکی وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لەبەردەم ئۆفیسی خۆی لە کۆشکی سپی قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتی "ئەم بەیانییە پەیوەندیمان لەلایەن کەسانی گونجاوەوە پێوە کراوە و ئەوان ئەیانەوێ رێککەوتن بکەن".

ترامپ جەختی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک ناکەم کە ڕێگە بدات بە تاران چەکی ناوکی هەبێت.

کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئەگەر ڕێککەوتنێک تا کۆتایی ئاگربەست نەگاتە ئەنجام، ئایا هەڕەشەکانی هێشتا بەردەوام دەبن، سەرۆک ترەمپ وتی نایەوێت لەسەر ئەوە قسە بکات، بەڵام گوتی " بۆ ئەوان ئەوە خۆش نابێت".

سەرۆک ترامپ دووبارە جەختی کردەوە کە ئەمەریکا ناتوانێت ڕێگە بدات بە ڕژێمی ئێران چەکی ناوکی هەبێت.

ترامپ وتی سەبارەت بە پرسی تەنگەی هورمز وڵاتانی دیکە داوایان کردووە یارمەتیمان بدەن، وتیشی هەرچەندە زۆرمان پێویست نییە بە یارمەتیدانیان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG