Accessibility links

گەمارۆی دەریایی ئێران دەستیپێکرد، ترامپ هەڕەشەی لەناوبردنی هەر کەشتییەک دەکات بیەوێت گەمارۆکە بشکێنێت

گەمارۆی ئەمەریکا بۆ سەر هاتوچۆی کەشتییەکان لە کەناراوەکانی ئێران دەستیپێکرد و سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەموو ئەو کەشتیانەی ڕژێمی ئێران لەناو دەبرێن کە لە شوێنی گەمارۆکان نزیک ببنەوە.

گەمارۆی سەر ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەردەچن، لە دووشەممە 13ی چوار کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی واشنتن (کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی هەولێر) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئەو وادەیە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند، "هێزی دەریایی ئێران لە بنی دەریادا کەوتووە و بە تەواوی لەناوچووە."

ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا 158 کەشتی ئێرانی لەناو بردووە و "ئەوەی ئێمە لێمان نەداوە بریتییە لە ژمارەیەکی کەمی ئەوانەی کە ناویان ناون "کەشتییە هێرشبەرە خێراکان"، چونکە ئەوانەمان زۆر بە هەڕەشە نەدەزانی."

سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، "ئەگەر هەریەکێک لەم کەشتیانە بێتە هەر شوێنێکی نزیک لە گەمارۆکەمان، دەستبەجێ لەناو دەبرێت، بە بەکارهێنانی هەمان سیستەمی وێرانکردن کە ئێمە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە بەلەمەکانی دەریادا بەکاری دەهێنین."

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەم سیستەمەی هێرش بۆ سەر کەشتییەکان "خێرا و دڕندانەیە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG