Accessibility links

وەزیری بەرگری پاکستان دەڵێت ئەگەری دانوستانی زیاتر لە نێوان ئێران و ئەمەریکا هەیە

هاوکاتی هەنگاوەکانی ئەمەریکا بۆ گەمارۆدانی دەریایی ئێران و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر تێکچوونی ئاگربەستەکە، خواجە ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند پێشکەوتنی ئەرێنی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکادا بەدیهاتووە و هێشتا ئەگەری دانوستانی زیاتر هەیە.

وەزیری بەرگری پاکستان ئاماژەی بەوەشکردووە هەواڵی ئەرێنی لەسەر دانوستانەکان گەیشتووە کە ئەمەش بۆ سەقامگیری ناوچەکە خوازراوە و چاوەڕێ دەکرێت خولێکی نوێی دیکەی دانوستانەکان دەستپێبکات.

دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد کە ڕۆژی شەممەی بەڕێوەچوو، بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و ئاگربەستی دوو هەفتەیی خستە مەترسییەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG