Accessibility links

سەرۆک ترامپ کاتی دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران پشتڕاست دەکاتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی گەمارۆی دەریایی ئێران لە لایەن سوپای ئەمەریکاوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا کاتی ورد و تەواوی ئۆپەراسیۆنەکە پشتڕاستدەکاتەوە.

سەرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزە ئەمەریکاییەکان بەنیازن ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەردەچن، لە دووشەممە 13ی چوار کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا واتە کاتژمێر 17:30 بە کاتی تاران، گەمارۆ بدرێن.

پێشتر فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، سێنتکام، لە بەیاننامەیەکدا ئەم کاتەی ڕاگەیاندبوو و تیشکی خستبووە سەر "گەمارۆی دەریایی بۆ هەموو هاتوچۆی دەریایی کە دەچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەردەچێت".

بەڵام ترامپ کاتی وردی ئەم کردەوەی ئەمەریکای لە دووشەممە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترۆس دووبارە ڕاگەیاند و پشتڕاستی کردەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG