Accessibility links

ترامپ لەبارەی دانوستانەکان: ڕێککەوتن بکەن یان نا، بۆ من گرنگ نییە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە بەردەم کۆشکی سپی سەبارەت بە وتووێژەکانی ئەمەریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە پاکستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان وتی "چەندین کاتژمێر کۆبوونەوەیان هەبووە. با بزانین چی ڕوودەدات."

سەرۆک ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتن هەبێت یان نا، ئەمەریکا سەرکەوتووە.

ترامپ وتی بەبێ گوێدانە ئەوەی چی ڕوودەدات، "ئێمە سەرکەوتووین". وتیشی "ئێمە بە تەواوی ئەو وڵاتەمان تێکشکاندووە، بۆیە، با بزانین چی ڕوودەدات. ڕەنگە ئەوان ڕێککەوتن بکەن، ڕەنگە نەیکەن. لە ڕوانگەی ئەمەریکاوە، ئێمە سەرکەوتووین."

سەرۆکی ئەمەریکا وتی "ئێمە خەریکی دانوستانین و ئەوەی کە ئایا ڕێککەوتن بکەین یان نا، بۆ من گرنگ نییە. هۆکارەکە ئەوەیە کە ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە."

دۆناڵد ترامپ لێدوانەکانی پێشووی دووپاتکردەوە کە ئەمەریکا هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی و سەرکردایەتی ئێرانی لەناوبردووە و ڕایگەیاند ئێستا کار لەسەر کردنەوەی تەنگەی هورمز دەکات و وتیشی ئەمەریکا ئەمە لە بری وڵاتانی دیکە دەکات، چوونکە ئەوان بوێری و ئازایەتی ئەوەیان نییە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG