Accessibility links

کوێت دەڵێت سەرەڕای ئاگربەست، ئێران هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەی

وەزارەتی بەرگری کوەیت ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سەرەڕای ئاگربەستی دووهەفتەیی، وڵاتەکەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ڕووبەڕووی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانەی ئێران بووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری کوەیت لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە "دەستدرێژییەکانی ئێران چەند دامەزراوەیەکی گرنگی سەر بە پاسەوانی نیشتمانیش کردووەتە ئامانج و ژمارەیەک لە کارمەندانی پاسەوانی نیشتمانی برینداربوون."

لە بەیاننامەکەدا ناوی دامەزراوەکان و ژمارەی بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەوترێت باری بریندارەکان جێگیرە. هەروەها وەزارەتی بەرگری کوەیت دەڵێت هێرشەکان زیانێکی ماددی جددیان لێکەوتووەتەوە.

کوێت لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاکو ئێستا ئەمە چەندین جارە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ببێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG