Accessibility links

فەرماندەی سێنتکۆم: کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی شکستێکی سەربازی مێژوویی بووەتەوە

فەرماندەی سێنتکۆم ڕایدەگەیەنێت ئامانجە سەربازییە ستراتیژییە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی یەفسانەیی بەدیهاتووە و دەڵێت کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی شکستێکی سەربازی مێژوویی بووەتەوە و ئەمەریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوانی رژێمەکەیان بۆ ساڵانێک لەناوبردووە.

فەرماندەی سێنتکۆم ڕۆژی پێنجشەممە 9ی مانگی چوار لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا دژی ئێران، ڕایگەیاند کەمتر لە شەش هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە 50 هەزار ژن و پیاوی ئەمەریکایی لە سوپای ئەمەریکا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی کرد و توانای سەربازی ئاسایی ڕێژیمی ئێرانیان کە لە ماوەی 40 ساڵدا بە ملیارەها دۆلار بنیات نرابوو، لەناو برد.

کوپەر بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجە سەربازییە ستراتیژییە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە بە لەناوبردنی تواناکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وهێزی دەریایی ئێران و هەروەها بنکەی پیشەسازی بەرگری ئێران بەدیهاتووە.

وتیشی هێزەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی زیاتر لە 13 هەزار هێرشیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجامداوە.

کوپەر جەختی لەوە کردەوە "ئێمە بەردەوامین لە پشتگیری و پشتیوانی هاوبەشە ناوچەییەکانمان لە پاراستنی ئاڵۆزترین و گەورەترین چەتری بەرگری ئاسمانی چالاک لە جیهاندا."

ئەمەریکا لە 28ی مانگی دوو بە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەشیان لە دژی کۆماری ئیسلامی دەستپێکرد. هەر لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەدا عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەک لە فەرماندەی سەربازییەکانی ئێران کوژران.

ئۆپەراسیۆنەکە لە 8ی مانگی چوار لەسەر داوای نێوەندگران و بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگیرا. لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا، بڕیارە دانوستانی جددی نێوان واشنتن و تاران لە پاکستان بەڕێوە بچێت، ئەمەش بە ئامانجی کۆتایی هێنانی تەواوەتی شەڕەکە لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG