Accessibility links

پنتاگۆن دەڵێت سەربازانی ئەمەریکا لە هێرشەکانی سەر ڕژێمی ئێران زیاتر 2 ملیۆن خواردنەوەی وزەبەخشیان بەکارهێناوە

سەربازانی سوپای ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی بۆ سەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی 2 ملیۆن خواردنەوەی وزەبەخشیان بەکارهێناوە، ئەمە سەرەڕای خواردنەوەی نزیکەی 3 ملیۆن و 6 هەزار لیتر قاوە.

جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە لە پنتاگۆن ڕاگەیاند، "لە ڕێگاوە بەرەوە ئۆپەراسیۆنەکان، زیاتر لە 6 ملیۆن ژەمە خواردنمان خواردووە؛ وە بە لێکدانەوەی من نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر قاوەمان خواردووەتەوە، لەگەڵ 2 ملیۆن خواردنەوەی وزەبەخش."

بە گاڵتەوە گوتیشی، "بڕێکی زۆر لە نیکۆتین بەکار هاتووە، بەڵام ناڵێم لە سوپادا کێشەی [ئاڵودەبوون] هەیە."

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا دەڵێن هێزی واڵاییش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، هەوڵدراوە سیستەمی خواردن و خواردنەوە بەجۆرێک ڕێکبخرێت کە زۆرترین کاریگەری ئەرێنی لەسەر کردەکان هەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەندامانی هێزی واڵایی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە لە 28ی مانگی دووەوە خواردنەوەی کحولیان لێ قەدەغە کرا.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند لە پرۆسەکەدا نزیکەی 50 هەزار سەربازی ئەمەریکا بەشدار بوون و زیاتر لە 10 هەزار ئەرکی لە ڕێگەی فڕۆکە ئەنجام دراون.

لە نێوان ئەو ئەرکانەدا، 62 ئەرک لەلایەن فڕۆکەی بۆمبەرەوە بوون، کە 18 دانەیان ڕاستەوخۆ لە ئەمەریکاوە بەرەو ئێران بوون و پاشان ڕاستەوخۆ گەڕاونەتەوە ئەمەریکا. هەر یەکێک لەو 18 ئەرکانە زیاتر لە 30 کاتژمێر درێژەی هەبووە.

"هیچ سوپایەک لە جیهاندا ناتوانێت ئەمە بکات، "جەنەڕاڵ کەین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پنتاگۆن، لە تەنیشت وەزیری جەنگ پیت هێگسێس، ئەمەی ڕاگەیاند.

ئەمەریکا لە پرۆسەکەدا سەرکردایەتی باڵای ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەناو برد، کە بریتی بوون لە ڕابەری باڵا عەلی خامنەیی و دەیان بەرپرسی تری باڵای سیاسی و سەربازیی ڕژێم.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەڵیت لە ئێستادا ڕژێم لە ئێران گۆڕاوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG