Accessibility links

وەزیری جەنگی ئەمەریکا: ڕژیمی ئێران دەپاڕایەوە بۆ ئاگربەست

پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی بە سەرکەوتوویی تەواو ناو دەبات و دەڵێت ڕێژیمی ئێران پاڕاوەتەوە بۆ ئاگربەست.

هێگسێت لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن ئامادە ڕایگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئاشتی لە جیهاندا و سەرۆک ترامپ مێژوویەکی تۆمار کرد.

وەزیری جەنگی ئەمەریکا وتی "بە نەهێشتنی بەشێکی زۆری دەسەڵاتی سەربازی کۆماری ئیسلامی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، کارەکانمان بۆ ئێستا تەواو بووە، بەڵام وریا دەبین."

پیت هێگسێت لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی وتی "یۆرانیۆمی پیتێنراویان دەبێت بڕوات."

جەختیشی کردەوە کە ئەم پرسە دەبێتە یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی پڕۆسەی دانوستان.

هێگسێت وتیشی ماددە پیتێنراوەکانی ئێران کە لە ژێر هەندێک دامەزراوەدا نێژراون، ئێستا لە ژێر "چاودێری ئاسمانی"دان و هەموو جوڵەیەکی پەیوەست بەو ماددانە بەردەوام چاودێری دەکرێن.

وەزیری جەنگی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پێکهاتەی دەسەڵات لە ئێران کرد و وتی "حکوومەتی نوێ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕێککەوتن بژاردەیەکی باشترە."

وتیشی بە کوشتنی عەلی خامنەیی و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی کۆماری ئیسلامی، ڕێبەری نوێی ئێران کە بە وتەی ئەو بریندار بووە، هیچ ڕێگایەکی نەبوو جگە لە قبوڵکردنی ڕێککەوتنەکە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG