کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئیسرائیلیش ڕازی بووە بە ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران. کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "گفتوگۆ هەیە سەبارەت بە دانوستانی ڕاستەوخۆ، بەڵام هیچ شتێک کۆتایی نییە تا ئەو کاتەی لەلایەن سەرۆک یان کۆشکی سپییەوە ڕادەگەیەنرێت."
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیلیش بەشێکە لەو ئاگربەستە دوو هەفتەییەی کە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە ئیسرائیلیش ڕەزامەندی دەربڕیوە هەڵمەتی بۆردومان کردنی خۆی ڕابگرێت لەکاتێکدا دانوستانەکان بەردەوامن.