سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە 7ی مانگی چوار ڕایگەیاند شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشی دژ بە دەیان "ژێرخانی ڕژێمی تیرۆریستی ئێران" لە سەرانسەری وڵات ئەنجام داوە.
هێشتا وردەکاریی زیانەکانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام میدیا ناوخۆییەکانی ئێران رایانگەیاندووە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێرش کراوەتە سەر "هێڵی شەمەندەفەری کەرەج"، "پردی شەمەندەفەری کاشان"، "رێگای خێرای زەنجان- تەورێز" و شوێنە جیاجیاکانی دیکە لەوان تاران، کەرەج و ئەهواز.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی ئێرانی کرد خۆیان لە گەشتکردن بە شەمەندەفەر لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدوور بگرن، ئەمەش "لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان" تا "9:00ی شەوی سێشەممە"، بە کاتی تاران.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئیسرائیلدا هاتووە "بوون لەناو شەمەندەفەر و لە نزیک هێڵی شەمەندەفەر" لەو ماوە دیاریکراوەدا، ژیانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە.