Accessibility links

سێنتکۆم دوای ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمەریکاییەکان؛ بەردەوام دەبین لە هێرشەکان لە ناوخۆی ئێراندا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە هەژماری خۆی لە ئێکس، ڕۆژی یەکشەممە 5ی مانگی چوار، کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دوو فڕۆکەوانی ئەمەریکای لە ناو خاکی ئێران ڕاگەیاند.

سێنتکۆم نووسیویەتی "لە 4ی مانگی چوار، هێزەکانی ئەمەریکا ڕزگارکردنی دوو ئەندامی هێزەکانی ئەمەریکایان لە ئێران بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، ئەمەش دوای ئەوەی فڕۆکە ئێف 15کەیان لە 2ی مانگی چوار لە کاتی ئەرکێکی شەڕکردندا خرایە خوارەوە.

سێنتکۆم لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیویەتی "ئەندامانی هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی جیاوازدا بە سەلامەتی گەڕێنرانەوە."

دەشڵێت هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە لەناوبردنی توانای ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی نەتوانێت کاریگەری و دەسەڵاتی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی هەبێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG